zagros news agency

ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

 

کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-06-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران؛ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەر گفتوگۆ دەکرێن:

یەکەم: بەدواداچوون و تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

دووەم: گفتوگۆکردن لەبارەی دابینکردنی پارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار کەسە و 10 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

سێیەم: گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی کوڕ و کچی شەهیدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق کێشەی هاوردەکردنی غازی چارەسەر کرد

سەڵاح

دادگایه‌كی به‌غدا سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه‌

سەڵاح

کاردانەوە جیهانییەکان بەرانبەر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

یاسین