zagros news agency

خەدیجە عومەر: ھەرێمی كوردستان چۆك بۆ ئەوان دانادات

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، کە تا ئێستا دیوانی چاودێریی دارایی عێراق نەیتوانیوە باسی حەشدی شەعبی و داھاتی خاڵە سنوورییەكانی خۆشیان بكات، نازانم بە چ ڕوویەك دێن باسی خاڵە سنوورییەكانی ھەرێم دەكەن كە بەپێی یاسا كاری خۆیان دەكەن.

خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حكوومەتی عێراق ئەوە نییە بێ گەندەڵی و دزی بێت و شەفاف بێت ئەوان گەندەڵییان زۆرە لە خاڵە سنورییەكان و گرووپە چەكدارەكان كە ھەمووان لەسەر بودجەی گشتی بەرێوە دەچن، تا ئێستا دیوانی چاودێریی دارایی عێراق نەیتوانیوە باسی حەشدی شەعبی و داھاتی خاڵە سنوورییەكانی خۆشیان بكات، نازانم بە چ ڕوویەك دێن باسی خاڵە سنوورییەكانی ھەرێم دەكەن كە بەپێی یاسا كاری خۆیان دەكەن، بۆیە ئەوەی دەیكەن بیانووگرتنە بە ھەرێمی كوردستان، دەیانەوێ وا بكەن ھەرێمی كوردستان تۆمەتبار بكەن و فشاری زیاتر لە ھەرێمی كوردستان بكەن.

هەروەها خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە حەشدی شەعبی تا ئێستا رێگا نادات بەرھەمی ھەرێمی كوردستان بچێت بۆ عێراق، سەرانە لە خەڵك وەردەگرن و دەیانەوێت ھەرێمی كوردستان لاواز بێت و ملكەچی داواكاریی ئەوان بێت، فیدراڵی و بنەماكانی دەستوور نەمێنێت، لە كاتێكدا بە سەتان گرووپی چەكدار و خاڵی سنووریی ناشەفافیان ھەیە، دێن باسی خاڵی سنووری ھەرێمی كوردستان دەكەن، بۆیە ھەرێمی كوردستان چۆك بۆ ئەوان دانادات، ئەوان ئەوەی دەیكەن بەھۆی نزیكبوونەوەی ھەڵبژاردنە و تای ھەڵبژاردن گرتوونی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرانشار… تەرمی کۆڵبەرێکی کوژراو لە ژێر بەفردا دۆزرایەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو کرد

دڵشاد

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: ئەو كۆمپانیایانەی كە خەڵكیان بردووە بۆ حەج بە ڤیزای ساڵی و گەشتیاریی سڕ ده‌كرێن

سەڵاح