zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

 

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کادیر و ئەندامان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە مایەی خێر و خۆشی و ئارامبەخش بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لەسەر یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و دابینکردنی مافەکانی گەلەکەمان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

هیوادارین ئەو جەژنە، هاندەری زیاتری بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان بێ لە کوردستان، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و هەموو لایەک بە شادی و بەختەوەرییەوه جەژن بەسەربەرن.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی حوزەیرانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: لە هەرێمی كوردستان کاری میدیایی بە تەواوی ئازادە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی ڕادەبڕین لە چوارچێوەی یاسادا

دڵشاد

کاروانێکی فریاگوزاری‌ی سەرەتایی هێزەکانی ئەمریکا چوونە نێو کەمپی ڕوکبان سووریا

سەڵاح

سیاسەتمەدارانی باکووری کوردستان: دیداری مێپس پێگەی هەرێمی کوردستان وەک ناوەندێکی نێودەوڵەتی دەردەخات

سەڵاح