سكرتێری پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه جۆرێك له بیانوگرتن و پاساوهێنانه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌نێردرێت، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: پێگه‌ی كوردستان له ئاستی ناوچه‌كه به‌هێزه.
باپیر كامه‌لا، بۆ زاگرۆس، گوتی: “له‌به‌غداوه بیانوو له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێته‌به‌ر و نییه‌تیان نییه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن”.
راشی گه‌یاند: ئه‌وه‌ی گرنگه له ده‌رئه‌نجام به‌غدا هه‌ر پێویستیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت دروست بكه‌ن، من پێم وایه كوردستان وا لاوازنییه و پێگه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له ناوچه‌كه و ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی به‌م دواییه له‌ئه‌مه‌ریكا كرا ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه پێگه‌ی كوردستان به‌هێزه و له داهاتوو ده‌بێت كوردستان پێگه‌ی ئابووری گه‌وره‌ی هه‌بێت.
ده‌شڵیت: “دۆخی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی ته‌حه‌كوم ده‌كات له‌وه‌ی ده‌بێت په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو به‌غدا ئاسایی بكرێته‌وه، بۆیه زه‌مینه‌یه‌كی سیاسی له‌بار هه‌یه بۆ پێداچونه‌وه به‌په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌مه‌ش كه‌مێك پشوو درێژی ده‌وێت.

