نووسەر و ڕۆژنامەنووسێك لەبارەی سیاسەتی بڕینی بەشە بوودجەی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان زانیاری دهخاتهروو و دهشلیت: “ئهوهی گرنگه رووی ڕاستهقینهی ئهو دهسهڵاته بۆ خهڵك دهركهوێت”.
ئاراس سەعید، بۆ (ئاژانسی زاگرۆس) ڕایگەیاند: “پرسی بژێوی خەڵکی کوردستان بەسیاسی کراوە و پێویستە چاککردنی بژێوی خەڵک ئامانجی سەرەکی حزبە کوردییەکان بێت لە بەغدا و سیاسەتی حکومەتی عێراقی بەرەو خراپی و دوژمنایەتی دەڕوات دەرهەق بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەشی، بەتایبەتی وادەردەکەوێت حکومەتی عێراقی نەخوازێت دانوستان بکات. وێرای ئەوەی هەرێم بەپشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی کە (مادەی ١٢١ و مادەی ۱۱۲) دەستووری عێراقی ڕێگەی پێیداوە لە فرۆشتنی نەوت، بەڵام بەغدا ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات و دواتریش بودجەکانی دەبڕێت.”
هەروەها ڕایشیگەیاند: “حکومەتی عێراق شکستی خواردووە و چەندین گرفتی ئابووری و سیاسی و تەناهی هەیە: لەوانە قەیرانی دارایی، قەیرانی سەروەری، قەیرانی کارەبا و غاز، قەیرانی ژینگە و کەمئاوی و پرسی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان کە حکوومەتی ئەمریکا و ئیسرائیل جەختیان لێکردووەتەوە، حکوومەتەکە لەجێی ئەوە خۆی ئەو گرفتانە چارەسەر بکات کە تووشی بووە، قەیرانەکانی بۆ ناوەوەی هەرێم فڕێدەدات. ئەمە خراپترین جۆری سیاسەتە کە بەغدا هەموو داهاتی حکومەتی هەرێمی خستووەتە ژێر دەستی خۆی، بودجەشی ناداتێ! ئەم حکومەتە پەنا دەباتە بەر پرسی کردنی خەڵک، دەیەوێت لە ناو هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکان قووڵ بکاتەوە بۆ ئەوەی دواجار خۆی وەکو فریادڕەس نیشان بدات.”
دەشڵێت:” لەهەمووی سەیرتر، کەسانێک دەیانەوێت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەو ڕاستییە ترسناکە چەواشە بکەن و گوایە بەغدا فریاد ڕەسە. مایەی داخە کۆمەڵێک میدیا و پەرلەمانتار و حزبی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵێک بەناو نووسەر و ڕۆشنبیر و بە ئەجێندای دەرەکی ماشێنێکی گەورەی میدیاییان بەگەڕ خستووە، بۆ ئەوەی ماسکی ئەو سیستەمە ترسناکە دژە کوردییەی بەغدا نەکەوێت و ڕووخسارە ترسناکەکەی دەرنەکەوێت.”

