zagros news agency

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە شۆفان بخۆیت؟

شۆفان سەرچاوەی وزەیە، یەكێكە لە دانەوێڵە تەواوەكان و بەهای خۆراكی زۆری تێدایە ئەگەر شۆفان لە ژەمە خۆراكییەكاندا هەبێت، بەردەوام هەست بە باشتركردنی تەندروستیت دەكەیت، بێگومان شۆفان وەك هەرخواردنێكی تر چەندین سوودی تایبەت بەخۆی هەیە.

بەگوڕەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی”Healthline”گرنگترین سوودەکانی خواردنی شۆفانی ئاشکراکردووە، بەم جۆرە:

١. سەرچاویەکی باشی ماددە خۆراکییەکانە، وەک وەک کاربۆهێدرات،پڕۆتین، ئەمینۆساید و ڤیتامین.

٢. سەرچاویەکی گرنگی دژە ئۆکسانەکانە.

٣. شۆفان ماددەی ریشاڵیی توواوەی تێدایە کە ناوی بێتا گلوکانە.

٤. کۆلیسترۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە کۆلیسترۆلی باش دەکات.

٥. پەرە بە شەکری ناو خوێن دەکات و کۆنترۆڵی دەکات.

٦. شۆفان یارمەتی کێش دابەزین دەدات و بە تێری دەتهێڵێتەوە.

٧. یارمەتی پێست دەدات و هەستیاری کەمدەکاتەوە.

٨. شۆفان منداڵان لە ئەگەر تووشبوون بە رەبۆ کەم دەکاتەوە.

٩. بەهۆی دەوڵەمەندی ریشاڵی تیایدا، لە قەبزی دوورت دەخاتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki

هۆکارەکانی پشت ئێشە چییە؟

lana

چوار خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات توشبووانی شەکرە دەتوانن بیخۆن

lana