ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵی فابریزۆ ڕۆمانۆ لە نوێترین بڵاو کراوەی ڕایگەیاند یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی چاوەڕێی کاتە تاکو گرێبەستێک پێشکەشی (گرانیت چاکا)ی سویسری و ئەستێرەی یانەی بایرن لیڤەرکوزن بکات.
بەپێی قسەکانی ڕۆمانۆ بێت ئەمجارە میلان بە جدی بەدوای چاکاوەیە و دەیەوێت لەکاتی دەستپێکردنی گفتوگۆکان بە زووترین کات ڕێککەوتنەکە بکرێت و یاریزانەکە بگوازنەوە سان سیرۆ،کە ئەم گرێبەستەی چاکا بۆ میلان دەبێتە گرێبەستێکی جەوهەری و خاڵێکی گرنگ بۆ هەبوونی ئەزمووندارێکی تر لە تیپەکە.
گرانیت چاکە لە دایک بووی ساڵی 1992ە و 32 و ساڵی تێپەڕاندوە،کە لە ساڵی 2023 بە 15 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسێناڵەوە ڕووی کردە لیڤەرکوزن لەگەڵ ئەو تیپە ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات و وەرزی ڕابردووش یەکێک بوو لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکەی و بەشداری هەر 34 یاریەکەی بۆنسلیگای کردوە،کە 33 یاری سەرەکی بووە.
“سەرکار ڕێبوار”

