zagros news agency

دادستانیی تاران: بەتووندی ڕووبەڕووی تێکدەرانی “ئاسایشی دەروونیی” کۆمەڵگە دەبینەوە

 

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بنکەیەکی تایبەتی بۆ چاودێریکردنی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دامەزراندووە و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری تووند دەکات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانیی بڵاوی کردەوە، لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و داواکاری گشتیی وڵات، بنکەیەکی تایبەت لە دادسەرای تاران پێکهێنراوە. ئەرکی سەرەکیی ئەم بنکەیە، چاودێریکردنی وردی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، میدیا فەرمییەکان و تاکەکەسەکانە بۆ ڕێگریکردن لەوەی “ئاسایشی دەروونیی کۆمەڵگە” تێک بدرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، ئەو کەس و میدیایانەی بابەت یان ناوەڕۆکیان “دژی بەرژەوەندییەکانی ئەم ڕۆژانەی وڵات” بڵاو کردووەتەوە، یان هەوڵیان بۆ تێکدانی ئاسایشی دەروونیی خەڵک داوە، ڕووبەڕووی ڕێکاری جیاواز بوونەتەوە، لەوانە: ئاگادارکردنەوە، کردنەوەی دۆسیەی یاسایی و یان دەستبەسەرکردن.

دادستانیی تاران جەختی کردووەتەوە، ئەم بنکەیە تا کاتی پێویست بە جددی لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی ئێستا، ئەگەر هەر ناوەڕۆکێک ئاسایشی نیشتمانی و دەروونیی کۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە، “بە شێوەیەکی جددی و یەکلاکەرەوە” مامەڵە لەگەڵ ئەنجامدەرانیدا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا و ئەستێرەیەکی مان سیتی چاویان لەیەکتریە

یاسین

رەهەندە جیاوازەکانی سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ ئەمەریکا

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌

یاسین