zagros news agency

هەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی (نەتەنز) و (ئاراك)ی ئێران، كەوتنە بەر هێرشی فڕۆكەی ئیسرائیلی

 

له‌درێژه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌مڕۆ (پێنجشەمە 19ى 6ى 2025) هێرش كرایه‌ سه‌ر هەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی ئاراك و نەتەنزی ئێران و له‌لایه‌ن هێزى ئاسمانى ئیسرائیله‌وه‌، بۆردوومان كران.

دەمێك لەمەوبەری ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، هەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی ئاراك و نەتەنزی ئێرانیان بۆردومان كرد.

سوپای ئیسرائیل لە رگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: ”فڕۆكە جەنگییەكانمان كارساخانەی ئەتۆمیی ئاراكیان بۆردومان كرد، كە فاكتەرێكی گرنگ و سەرەكیی لەخۆ گرتووە بۆ بەرهەمهێنانی پلۆتۆنیۆم، هاوزەمان فڕۆكەكانمان پێگەیەكیان لە دامەزراوەی نەتەنزی ئەتۆمییش بۆردومان كرد كە بۆ پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی بەكار دەهات و لەكاریان خست.“

سوپای ئیسرائیل روونیشی كردەوە كە شەوی رابورد بە 40 فڕۆكەی جەنگی دەیان پێگەی سەربازی و ئەمنی و ئەتۆمییان بەئامانج گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

سەڵاح

عێراق دوای 40 ساڵ ڕووفاتی 21 کەسی لە ئێران وەرگرتەوە

سەڵاح