zagros news agency

هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان لەبارەی مامەڵەی ئاڵوگۆریی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەکرێنەوە

 

وەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت، هەر کۆمپانیایەک لەژێر ناوی جۆراوجۆر و چالاکییە جیاوازەکاندا، کاری (فۆرێکس) بکات دادەخرێت.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان، لە وەزارەتی بازرگان بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری هاووڵاتیان و خاوەن کۆمپانیا و سەرمایەداران دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا مەکەن کە کاری ئاڵوگۆری ئەلیکترۆنی (فۆرێکس) دەکەن.”

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم کۆمپانیایانە مۆڵەتی فەرمی ئەنجامدانی ئەم چالاکیانەیان نیە.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان، جەخت دەکاتەوە: “هەر کۆمپانیایەک لەژێر ناوی جۆراوجۆر و چالاکییە جیاوازەکاندا، تەنانەت چالاکی گشتگیریشدا کار بکەن لەم بوارەدا لە داهاتوویەکی نزیکدا دادەخرێن.”

ئاماژەی بەوەش داوە دوای بە دواداچونی لێژنەی تایبەتمەند بە پشت بەستن بە نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی (فۆرێکس) قەدەغە کراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یاماڵ خۆی دەخاتە نێو کێشەیەکی گەورە

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات بە مەرجێک تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان بێت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت

یاسین

نەهلە قادر ئەفەندی: بەپێی هەموو پێوەر و یاساکان جینۆسایدی هەر گەلێک تاوانێکی نێودەوڵەتیە و نەفرەت لێکراوە

دڵشاد