ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کێن ئەو کەسانەی نابێت کولەکەی زەرد بخۆن؟

پزیشکی پسپۆڕ لەبواری خۆراک ئۆلگا بیریڤالۆڤا ڕایگەیاند کولەکەی زەرد سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام لەهەندێک دۆخی تەندروستیدا نابێت بخورێت.

پزیشکەکە لە لێدوانێکیدا بۆ “سپۆتنیک” باس لەو دۆخانە دەکات کە دەبێت لە خواردنی کەلەکەی زەرد دووربکەونەوە، بەشێوەیەکی گشتی کەسانی ئاسایی دەتوانن ڕۆژانە 200-300 گرام کولەکەی زەرد بخۆن سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو و پێست هەیە، جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.

 

پزیشکەکە ڕوونیکردەوە ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی کرداری هەرس، هەکردنی زۆری گەدە، هەوکردنی قۆڵۆن، برینی و هەوکردنی پەنکریاسیان هەیە پێویستە لە خواردنی کولەکەی زەرد دووربکەونەوە، هەروەها ئەو کەسانەی ڕیخۆڵەیان بێهێزە نابێت بیخۆن چونکە دەبێتە هۆی سکچوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کێشەی قەبزیان هەیە دەبێت کولەکەی زەرد بخۆن چونکە جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتردەکات و چارەسەری قەبزی دەکات

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

یاسین

لەمساڵدا ١٨٥ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون

یاسین

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana