zagros news agency

کاتی گەڕانەوەی بارسا بۆ کامپ نۆ دیاریکرا

دوای سێ ساڵ لە دابڕان لەنێو یاریگای خۆی بەهۆی نۆژەن کردنەوە و داڕشتنی سیستەمی نوێ و سەردەمیانە یانەی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە نێو یاریگای کامپ نۆ،کە یەکەم یاری یانەکە لەنێو یاریگا نۆژەنکراوەکەی یاری جامی دۆستانەی خوان گامبەر دەبێت بەرامبەر یانەی کۆمۆی ئیتاڵی.

 

ڕاگەیاندەنەکانی کەتەلۆنیا ئاشکرایان کردوە،کە بە ئەگەری زۆرەوە بلوگرانە لە مانگی 8ی ئەمساڵدا دەچێتەوە نێو یاریگاکەی خۆی لەکاتێکدا هێشتا کات ماوە بۆ تەسلیم کردنەوەی یاریگاکە بەڵام بەپێی سەرچاوەکان بێت زووتر لە وادەی خۆی یارگاکە دەدرێتەوە یانەکە.

 

بارسێلۆنا ماوەی سێ ساڵە دوور لەو یاریگایە یاری دەکات و لەنێو یاریگای مۆنتجویک یاری دەکرد و ئێستە یاریگا نوێکەی نزیکە لە ئامەدە بوونی وەرزی داهاتوو بارسا دەگەڕێتەوە کامپ نۆ،کە ئێستە جێگەی زیاتر لە 105 هەزار هاندەر دەگرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

سەڵاح

ڕۆژنامەی (عالەم ئەلجەدید): گەنجینە بەتاڵە و ملیۆنان مووچەخۆری عێراقی لەبەردەم هەڕەشەی برسیبووندان

سەڵاح