ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لەهاوڵاتییەک سەندبوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک فێڵی لێکردوەو بەپاساوی ئەوەی خۆی و خێزانەکەی دەبات بۆ دەرەوەی وڵات بڕی 40 هەزار (چوار دەفتەر) دۆلاری لێ وەرگرتووەو دواتر تۆمەتبار خۆی ونکردووە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار توانییان شوێنی تۆمەتبار بدۆزنەوەو بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین لەقەزای ڕانیە دەستگیریانکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: لەلێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدانا کە بەو پارەیەی لەسکاڵاکاری سەندووە، ئوتۆمبێلێک و دەمانچەیەکی کڕیوە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئوتۆمبێل و دەمانچەکەو بڕی ماوەی پارەکە.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ لەئێستادا تۆمەتبار (س، ج، س) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

رێباز یونس

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامانج هه‌ركی: کاریگەریی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنفال تا ئێستاش لەسەر خەڵکی کوردستان هەیە

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

دلفین ئاکرەیی: بەرنامەیێ من گرێدای پەیام و بەرنامەیێ پارتی یە

دڵشاد