نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی كرد، رایگه‌یاند، له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که وه‌ک هه‌میشه کوردستان نیشتمانی پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يه‌كترقبووڵكردن ده‌بێت، وتیشی، ئه‌رکی هه‌موومانه پێکه‌وه بۆ کوردستانییان كار بكه‌ين.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
یەکی موحەڕڕەم، سەری ساڵی نوێی کۆچی به گه‌رمی لە ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم ساڵی نوێ، خێر و خۆشی، ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که وه‌ک هه‌میشه کوردستان نیشتمانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌یييه‌كاندا ده‌بێت. ئه‌رکی هه‌موومانه پێکه‌وه له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ کوردستانییان كار بكه‌ين.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى و له هه‌مووان پيرۆز بێت.

