zagros news agency

دی پاوڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتە کێشەیان

 

ڕۆدریگۆ دی پاوڵی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ یانەکەی دەبێتە کێشەی و ڕۆژنامەکانی دەڵێن ئێستا ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت یاریزانەکە بفرۆشێت بە هەر یانەکە،کە بڕی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بدەن،کە سەرووی 30 ملیۆن یۆرۆیه.

 

هەر چەندە دیاگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت یاریزانەکە بمێنێتەوە چونکە بۆشاییەکانی ناوەڕاستی تیپەکەی پڕ کردۆتەوە بەڵام دوای ئەو لێکترازانەی یاریزانەکە لەگەڵ کارگێڕی تیپەکە هەموو بابەتەکان گۆڕاون.

 

دیپاوڵ ئێستا تەمەنی 31 ساڵە و لەساڵی 2021 پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدرید کردوە لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 134 یاری کردوە و خاوەنی 11 گۆڵە و گرێبەستی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هەیە تاکو هاوینی ساڵی 2026
ئێستاش،کە ئەتلەتیکۆ دەیەوێت یاریزانەکە بفرۆشێت یۆڤانتۆس و ئینتەر میلان لەسەر هێڵن بۆ بۆند کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان چاوی لە هێرشبەرێکی نوێیە

یاسین

تۆماس مۆلەر لە بڕیاری وازهێنانەکەی پەشیمان دەبێتەوە

یاسین

لە یەکەمین یاریدا تۆماس پارتی تووشی کێشە کرا

یاسین