zagros news agency

ڤیتامین D مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە

بەپێی چەند لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە بوونی ڤیتامین D لەجەستەی مرۆڤ بەرێژەیەكی زۆر دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە و ئەو ڤیتامینە خانەلەناوچووەكانی دڵ چاك دەكاتەوە.

ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: لەوبارەیەوە دكتۆر سو پارك لەزانكۆی سیئۆلی نیشتمانی لەكۆریای باشوور و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەكە ووتی: ئەو كەسانەی رێژەی ڤیتامین D لەجەستەیاندا زیاترە مەترسی تووشبوونیان بەشەكرە پێنج هێندە كەمترە.

پسپۆڕان لە لێكۆڵینەوەكەیاندا ئاماژەیان بەوەكرد رێژەی ڤیتامین D لەخوێندا نابێت لە 10 نانۆگرام لەملیمەترێكدا كەمتر بێت لای كەسانی پێگەیشتوو.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی دیكە لەزانكۆی ئۆهایۆی ئەمریكی دەركەوتووە ڤیتامین D چارەسەرێكی بەسوودە بۆ چاككردنەوەی خانە لەناوچووەكانی دڵ و هەروەها فشاری ناوخۆیی لەسەر دڵ و دەمارەكان كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تووشبوون بەجەڵتەی دڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن بۆ باشتربوونی کرداری هەرس

lana

بۆ ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە لە سەرمادا ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە

lana

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

lana