په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شاندی حكوومه‌تی عێراق ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه بۆ بریاردان له‌سه‌ر رێككه‌وتن و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان.
شێروان دووبه‌ردانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت ده‌ست بكرێت به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و به‌داخه‌وه له‌به‌غداوه به‌بریاری سیاسی نه‌وتی كوردستان راگیراوه، بۆیه ده‌بێت هه‌ر خۆشیان ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌م بوونی نرخی نه‌وت له بازاری جیهان هه‌یه بۆ كه‌متر له 60 دۆلار له‌م حاڵه‌ته‌شدا عێراق زۆر پێویستی بهبرهنهوتی كوردستان هه‌یه”.
راشی گه‌یاند: شاندی عێراق كه له ئاستی باڵادان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه له واژۆكردن و بریاردان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له هه‌ولێربوون له‌سه‌ر كۆی بابهتهكان قسه یان كردووه و گفتووگۆبهردهوامه به‌تایبه‌ت پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و له‌گه‌ل لایه‌نی عێراق نزیكین له رێككه‌وتن كه نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه و كوردستان داوای گه‌ره‌نتی 16 دۆلاری بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له ده‌رهێنان و حه‌قی كۆمپانیاكان له‌به‌غدا كردووه”.
دووبه‌ردانی ده‌شڵێت: “چاوه‌رانی رێككه‌وتن ده‌كرێت و ده‌بێت دهسستبهجێ له‌به‌غداوه موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بنێدرێت”.

