zagros news agency

گڤاردیۆل چی گوت لەسەر داهاتووی مان سیتی

 

گڤاردیۆلی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ستایشی ئەو بەهرەمەندە گەنجانەی کرد کە بەم دواییە پەیوەندییان بە تیپەکەوە کردووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە داهاتووی یانەکە بەهۆی بەهرەمەندەی و توانای یاریزانان دەردەکەوێت.

گڤاردیۆل دەڵێت: تەمەنم بەرەو پێش دەچێت! باوەڕ ناکەم تەمەنم ٢٣ ساڵ بێت، بەڵام بینینی ئەم یاریزانە گەنجە نوێیانە لە تیپەکەدا خۆشە، کاتێک سەیریان دەکەم هەست بە تەمەنێکی زۆر دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “من ئامادەم بۆ یارمەتیدانیان، هەروەک چۆن ئەوانی دیکە یارمەتیان دام کاتێک گەنجتر بووم، دڵخۆشم کە ئەوان لە تیپەکەدا هەن، ئاستێکی باشیان هەیە؛ هەموویان گەنجن، بەڵام داهاتوویەکی گەشیان لە پێشە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتۆس پێکانی ئەستێرەیەکی ڕادەگەیەنێت

یاسین

لیڤاندۆڤیسکی ئامانجی وەرزی داهاتووی یانەکەی ئاشکرا کرد

یاسین

ئینتەر میلان بەسەرکردایەتی لاوتارۆ سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهـێنـا

یاسین