zagros news agency

دانی کارڤاخاڵ گەڕایەوە لالیگا

 

دانی کارڤاخاڵی ئیسپانی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و دابڕانی بۆ ماوەی چەند مانگێک لەیاری کردن،کە وەکو یاریزانێکی ئازاد بوو پەیوەندی کرد بەیانەی خیتافی

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی خیتافی ڕایگەیاند لەگەڵ دانی کارڤاخاڵ ڕێککەوتوون و گرێبەستێکی یەک وەرزەیان ئیمزا کردوە لەگەڵ یاریزانەکە و لێرە بەدوا یاریزانە وەکو یەکێک لە ناوەکانی تیپە شین پۆشەکە دەردەکەوێت لە ڕکابەرییەکانی داهاتوویان،کە ئەمەش دەبێتە ساتێکی گەورە بۆ یانە ئیسپانیەکە.

کارڤاخاڵ دوای ساڵانێکی زۆر یاری کردن بۆ ڕیاڵ مەدرید یانەکەی جێهێشت،کە لەو ماوەی یاری کردنیدا توانی 6 نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی شا و جامی جیهانی یانەکان و چەندین نازناوی دیکە بباتەوە،ئەم وەرزەش وەکو یاریزانی نوێی یانەی خیتافی یاری دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بلباو ڕێگری لە ویلیامز دەکات

یاسین

گۆڵپارێزی ئینتەرمیلان پیاوێکی بەتەمەن دەکوژێت

یاسین

ئەستێرەیەکی میلان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

یاسین