zagros news agency

نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا: هەسەدە دەبێت ببێتە بەشێک لە سووریای نوێ

 

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، ئەمریکا تەنیا لەگەڵ حکوومەتی سووریا مامەڵە دەکات و پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە ببنە بەشێک لە سووریای نوێ.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ گوتی: “تەنیا یەک دەوڵەت هەیە کە ئێمە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، ئەویش حکوومەتی سووریایە.”
باراک ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لە شەڕی دژی داعشدا هاوشانی هێزە ئەمریکاییەکان ئەرکێکی گرنگیان بەجێ گەیاند، “پێویستە لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە تێکەڵی سووریای نوێ ببن، هەروەک چۆن عەلەوی، درووز و هەر پێکهاتەیەکی دیکە بەدوای نوێنەرایەتیی خۆیاندا دەگەڕێن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرینەی بازاڕی خانووبەرە لە عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵی بەڵێندەرانی ئێراندایە

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

کارەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگیران

یاسین