zagros news agency

ئیبراهیم کاڵن و سوودانی کۆبوونەوە

 

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سێشەممە، 8ـی تەممووزی 2025، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی هەواڵگری تورکیا (میت) و شاندی یاوەری کرد.

شاندەکەی تورکیا سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایان بە سوودانی گەیاند، هەروەها ئەردۆغان دووپاتی کردووەتەوە کە خواستی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لە بواری هاوکاری و پێشکەوتنی زیاتر و لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا هەیە.

لە دیدارەکەدا باس لە پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کرا، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیری زیاتر لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیرانی ئاو لە ئێران: سێ بەنداوی گرنگ بەتەواوی وشک بوون و ١٢ی دیکە لە لێواری وشکبووندان

یاسین

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس له‌15 رۆژی داهاتوو نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ده‌كرێت

سەڵاح

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی بەردەوامن

سەڵاح