zagros news agency

ئینتەر میلان ترسی لە دۆمفریێز هەیە

 

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ترسی ئەوەی هەیە لە هاوینی ئەمساڵدا دێنزێل دامفریز بەرگریکاری هۆڵەندی بەبێ ڕەزامەندی بڕوات، ئەمەش بەهۆی مەرجی ئازادکردنی یاریزانەکە.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، گرێبەستەکەی دامفریز لەگەڵ ئینتەردا بڕگەیەکی تێدایە کە ڕێگە بە هەر یانەیەک دەدات گرێبەستی لەگەڵدا بکات دوای ئەوەی بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئازادکردنی تا ١٥ی تەمموز داوە.

نیگەرانییەکانی ئینتەرمیلان لە گرنگیدان بە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتی بۆ دامفریز دەگەرێنەوە، کە لەم وەرزەی ڕابردوودا لە پێگەی خۆیدا سەرسامکەر بووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی پێگەی خۆی و لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا چاوی زۆری لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر یونایتد لە توخێل نزیک دەبێتەوە

یاسین

بارسێلۆنا وردەکاری پێکانەکەی ئاراوخۆ بڵاوکردەوە

یاسین

لەمەودوا ئاڵای کوردستان لە مۆندیال و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەشەکێتەوە

دڵشاد