zagros news agency

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە  10-07-2025

 

کەش / ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .

خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند  ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت   .

مەوداى بینین / (8 –  10) کم دەبێت.

ئاراستەی با /  باکووری رۆژئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما/  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

 

 

 

سبەى هەینی   11-07-2025

 

کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور  دەبێت .

خێراى با /  لەسەر خۆ  ( 10–  20 )کم/ک دەبێت.

مەوداى بینین / ( 7 –  9  )  کم  دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا

پلەکانی گەرما /  کەمیک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

 

هەولێر :  44 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک :  42  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران :  40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان :45  پلەی سیلیزی

 

10-07-2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART

دایان لاد، ئەکتەری ئەمریکی و پاڵێوراوی سێ جاری خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆرا دێرن، کچەکەی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دایکی لە ماڵەکەی خۆی لە کالیفۆرنیا گیانی لەدەستداوە. لاد بە درێژایی حەوت دەیە لە کاری هونەریدا، بە رۆڵی ئافرەتە بەهێز و زیرەکەکان ناسرابوو کە کەسایەتیی ئاڵۆزیان هەبوو. ئەو لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ دەستی بە کارکردن کرد و دواتر لە فیلمەکاندا ناوبانگی دەرکرد. ئەو ئەکتەرە باڵابەرز و قژ زەردە لە چەندین فیلمی دیاردا بەشداری کردووە، لەوانە “White Lightning” ،”Wild at Heart” لە دەرهێنانی دەیڤد لینچ و “Citizen Ruth” . هەروەها زۆرجار لەگەڵ لۆرا دێرنی کچیدا رۆڵی دایک و کچیان بینیوە، وەک لە زنجیرەی “Enlightened”ـی HBO. یەکێک لە وێستگە دیارەکانی ژیانی پیشەیی لاد، پاڵێورانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ کچەکەیدا بۆ فیلمی “Rambling Rose” (1991). ئەوان بوونە یەکەم و تاکە دایک و کچ لە مێژوودا کە لە هەمان ساڵدا بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بن بۆ ئۆسکار.

ART

لە ئێران ئاخرین یاسای حیجابی زۆرەملی بەر لە جێبەجێ کردن هەڵپەسێردرا

یاسین