zagros news agency

ئێران: شەڕی ئیسرائیل زیانی چەندین تریلیۆن تومەنیی بە کەرتی فڕۆکەوانی گەیاندووە

 

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی پێکدادانە سەربازییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، زیانێکی گەورەی دارایی بەر کەرتی فڕۆکەوانی کەوتووە و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی نزیکەی ٧٠٪ی داهاتیان لەدەست داوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لە زاری حەمیدڕەزا سانعی، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخەوە ١٢ هەزار گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاونەتەوە، کە کۆی گشتیی بلیتەکانیان دەگاتە نزیکەی ٨٤٠ هەزار بلیت. سانعی گوتیشی، تا ئێستا پارەی نزیکەی ٨٠٠ هەزار بلیت بۆ خاوەنەکانیان گەڕێندراوەتەوە.
ڕێکخراوەکە زیانی هەڵوەشاندنەوەی بلیتەکانی بە شەش تریلیۆن تمەن و زیانی گشتیی ڕاگرتنی گەشتەکانیشی بە نزیکەی ١٠ تریلیۆن تمەن خەمڵاندووە.
هاوکات، کەمبوونەوەی داهات بووەتە هۆی ئەوەی ٢٠٪ بۆ ٣٠٪ی کارمەند و پسپۆڕانی ئەم کەرتە کارەکانیان لەدەست بدەن.
دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران هێشتا هیچ ڕاپۆرتێکیان لەبارەی زیانەکانی ژێرخانی سەربازیی فڕۆکەوانی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی فڕۆکەوانیی مەدەنی زیانی بەرکەوتنی چەند فڕۆکەخانەیەکی وەک تەورێز، ئیسفەهان و قەزوێنیان پشتڕاست کردووەتەوە و تەنیا زیانی فڕۆکەخانەی قەزوێن بە سێ تریلیۆن تمەن مەزەندە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کومپانیای ئۆتۆمبێل‌سازیی نیسان ٩ هەزار کارمەند و کرێکاری دەردەکات

سەڵاح

خشتەی یارییەکانی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

په‌یامێك له‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد

یاسین