zagros news agency

فلیک دەستی کردوە بە خۆئامادەکردنێکی توند

 

پێدەچێت هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی هیچ کاتێکی بەفیڕۆ نەدات لە ئامادەکارییەکانی پێش وەرز لەگەڵ بەرشەلۆنە، چونکە بەرنامەیەکی ڕاهێنانی توندی داڕشتووە کە لە ڕۆژی یەکەمەوە توانای یاریزانەکانی تاقیدەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس خاڤی میگێل، فلیک بڕیاریداوە یاریزانەکان بخاتە ژێر راهێنانێکی توندەوە بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ پشوو بدەن. تیمەکە ڕۆژانە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لەسەریەک ڕاهێنان دەکات.

ئەم پلانە ڕەنگدانەوەی توندی و دیسیپلینی فلیکە، هەروەها خواستی بەرزکردنەوەی ئاستی جەستەیی و تاکتیکی تیپەکە پێش دەستپێکردنی گەشتی ئاسیا، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی وەرزی ٢٠٢٥/٢٠٢٦.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد سکاڵا لە دژی ناوبژیوانی یاریەکەی بۆرنمۆس تۆمار دەکات

یاسین

ئاربێلوا؛ ئەوانەی فیکە لێدەدەن ڕقیان لە ڕیاڵ مەدریدە

یاسین

ئەمڕۆ چێژی تۆپی پێ لە لەندەن دەبێت

یاسین