zagros news agency

دیدی کۆمبس لە دوو تۆمەتدا بە تاوانبار ناسێندرا و چاوەڕێی سزای زیندانیکردنە

شۆن دیدی کۆمبس، راپەری بەناوبانگی ئەمریکی، چاوەڕوانی دیاریکردنی وادەی دەرکردنی سزاکەی دەکات، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە، 2ـی تەممووز، لە دوو تۆمەتی پەیوەست بە لەشفرۆشییەوە بە تاوانبار ناسێندرا، هەرچەندە لە تۆمەتەکانی هەڕەشەکردن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ بێتاوان دەرچوو.

تیمی پارێزەرانی کۆمبس داوایان لە دادوەر ئارۆن سوبرامانیان کردووە، دانیشتنێکی خێرا بۆ دەرکردنی بڕیارەکە رێکبخات، ئەمەش پێش وادەی دیاریکراوی پێشووتر کە بڕیاربوو لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوودا بێت.

کۆمبس ئێستا لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی میترۆپۆلیتان لە بروکلینی نیویۆرک بەندکراوە و لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە لەوێ راگیراوە. تیمی بەرگرییەکەی داوای سزایەکی کەم دەکەن کە لەنێوان 21 بۆ 27 مانگ بێت.

هەفتەی رابردوو، پارێزەرەکانی رایانگەیاند “بارودۆخێکی نائاسایی” هەیە کە پێویستی بە بڕیاردانی خێرایە، یەکێک لەو هۆکارانەش مردنی کیم پۆرتەر، هاوبەشی ژیانی پێشووی کۆمبس.

دادگاییکردنەکە لە مانگی مایسەوە دەستیپێکردووە و زۆربەی دانیشتنەکان تەرخانکرابوون بۆ دۆسیەی داواکاری گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەعفەر پەناهی خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی بەدەستهێنا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

ART

ديا جوان کۆچی دوایی کرد

ART