پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممه دانیشتنێکی نائاسایی بەڕێوەدەبات و کارنامەی کارەکەش دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت و یەکێک له تەوەرەکان تایبەته به هەرێمی کوردستان.
پەرلەمانی عێراق له کارنامەی کاری دانیشتنی نائاسایی رۆژی دووشەممه بڵاویکردووەتەوه که له تەوەری یەکەم رووداوەی ئاگرکەوتنەوەی شوێنه بازرگانییەکەی شاری کوت تاوتوێ دەکرێت.
هەر له کارنامەکەدا هاتووه تەوەری دووەمی گفتوگۆکان تایبەت دەبن به هێرشه درۆنییەکانی سەر ژێرخانەکانی هەرێمی کوردستان.

