zagros news agency

تاران ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بووەتەوە

لەگەڵ گەیشتن بە ناوەڕاستی هاوینی ئەم ساڵدا، شەپۆلێکی بێوێنەی پچڕانی کارەبا و ئاو لە شارە جیاوازەکانی ئێران، بەتایبەتی لە پایتەخت و پارێزگاکانی دەوروبەری، دەنگی ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی بە شێوەیەکی بێوێنە بەرز کردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە جەماوەرییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دانیشتووانی ناوچە جیاوازەکانی تاران، شەهریار، پەردیس، گەرم دەرە و شارەکانی دیکە، ڕۆژانە چەندین کاتژمێر ڕووبەڕووی پچڕانی هاوکاتی ئاو و کارەبا بوونەتەوە.
دامەزراوە حکوومییەکان لە وەڵامی ئەم قەیرانەدا، داوا لە خەڵک دەکەن دەست بە ئاو و کارەباوە بگرن. کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای تاران هۆشداریی داوە کەمبوونەوەی بارانبارین و وشکەساڵیی بێوێنەی ئەمساڵ، دابینکردنی ئاوی تارانی خستووەتە مەترسیدارترین دۆخی ٦٠ ساڵی ڕابردوو.
بەپێی داتاکان، کۆی پاشەکەوتی بەنداوەکانی دابینکەری ئاوی تاران گەیشتووەتە نزیکەی ٤١٤ ملیۆن مەتری سێجا، لە کاتێکدا ئەم ژمارەیە لە دۆخی ئاساییدا دەبێت زیاتر لە ٩٢٠ ملیۆن مەتری سێجا بێت. بەنداوی لار بە تەنیا لە سەدا ٧ی پڕ بووەتەوە و بووەتە هێمای قەیرانەکە.
کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆ لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دانیشتووانی باڵەخانەکان کردووە بۆ “قەرەبووکردنەوەی کەمیی فشار”، تانکی و پەمپ لە نهۆمە خوارەوەکان دابنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. كوڕبه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ بۆ خستنه‌ڕووى كارى هاوبه‌شى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان

یاسین

دەیان سەربازی پێشووی سوپای سووریا خۆیان ڕادەستکردەوە

یاسین

ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلیان ئێمباپێی ڕاگەیێندرا

یاسین