zagros news agency

لە هەولێر رێز لە هونەرمەند شوکرەڵڵا شێخانی نرا

لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی _ مەڵبەندی گشتيی هەولێر، رێوڕەسمێکی رێزلێنانى بۆ هونەرمەندی خاوەن ئەزموون و ئەکتەری بواری شانۆ و دراما شوکرەڵڵا شێخانی رێکخست.

رێوڕەسمەکە ئێوارەى چوارشەممە، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاکیی قوتابخانەکان بەڕێوەچوو، تێیدا فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەند و هونەردۆست و نووسەر و شاعیر و رۆژنامەنووس و هاوڕێ و هەڤاڵانى ئامادەى بوون.

پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا مێژوو و رۆڵ و کاریگەرى هونەرمەندی لە پێشخستنى هونەرى شانۆ و درامای کوردی بەرز نرخاند و ستایشی نیوسەدە خزمەتکردنی کارە هونەرییەکانی کرد و هیواى سەرکەوتن و لەش ساغى و تەندروست باشى بۆ خواست.

هەروەها دەستخۆشی لە کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی – مەڵبەندی گشتيی هەولێر کرد، بۆ رێکخستنی رێوڕەسمەکە و پاڵپشتی و هاریکاری پارێزگای هەولێری بۆ دووپاتکردنەوە. پاشان، پارێزگاری هەولێر، رێزلێنانی پێشکەش بە هونەرمەند کرد.

شوکرەڵڵا شێخانی، خاوەن ئەزموون لە شانۆ و درامای کوردی، لە 1956 لە هەولێر لە دایک بووە، لە 1972ـەوە دەستى بە نواندن کردووە، تاکو ئێستا بەردەوامە و لە دەیان کاری شانۆیی و درامای تەلەفزیۆنیدا وەک ئەکتەرێک رۆڵی دیار و بەرچاووی بینیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Thunderbolts*” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

ART