سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان ئاماژه بهوه دهكات كه پشتیوانی پهیامی سهرۆك بارزانی دهكهن و دهشڵێت: “پێویستە یەکریز و هاوئاهەنگ بین، چونکە تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین”.
لهبهیاننامهیهكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس هاتووه، عبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی جاکسازی تورکمان رایدهگهیهنێت: سوپاس بۆ خوای گەورە و خۆراگری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بەهەموو پێکهاتەکانەوە، سوپاس بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بوونە هۆکار بۆ چارەسەربوونی مووچەی فەرمانبەران، هەرچەند قەیران و فشارەکان زۆر قورس و زەحمەت بوون، بەڵام بە یەکریزی و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو لایەنی سەرەکی دەسەڵاتی هەرێم و بوونی سەرۆک و مەرجەعێکی وەک سەرۆک مەسعود بارزانی، توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێبین و فشارەکان کۆتایی پێبهێنین، گرنگە بەردەوام بین و کار بۆ دابینکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەین، سەرجەم لایەنە سیاسیەکانیش پێویستە ئەو راستیە بزانن کە بۆ ئەوەی مافەکانمان دەستەبەر بێت و قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، پێویستە یەکریز و هاوئاهەنگ بین، چونکە تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین.

