zagros news agency

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی جێبەجێكردنی لەیەكتێگەیشتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا كۆ دەبێتەوە

 

بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23/7/2025، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات، لە بڕگەی یەكەمدا، پێشهاتەكانی ئەم دواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دواڕێككەوتن و لەیەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستن و حكوومەتی فیدراڵیی پەسندكراو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاوتوێ دەكرێت.

لە بڕگەی دووەمدا، كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دانانی میكانیزمی ڕێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەکات

دڵشاد

شاندی ئێران له‌ ئه‌مریكا: هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمی ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌

یاسین

بەهجەت سپینداری: ئەرکێ مە خزمەت کرنە چۆنکە پارتییە خودانا ڤی مللەتی

یاسین