zagros news agency

ئێران كوژرانى فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ڕاگه‌یاند

 

 

سەرچاوە فەرمییەکان لە ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٥)، كوژرانى عەمید جەواد نارنجی، یەکێک لە فەرماندەکانی فیرقەی ئۆپەراسیۆنی سێیەمی حەمزەی سەر بە سوپای پاسدارانیان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ململانێی لەگەڵ ئەو برینەی کە لە کاتی شه‌ڕى یسرائیل و ئێران تووشی بوو.

عەمید جەواد نارنجی لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل کە لە چوارچێوەی دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی نێوان تاران و تەلئەبیبدا ڕوویدا و 12ى ڕۆژى خایاند، بە سەختی بریندار ببوو.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی سوپای پاسدارانى ئێران، “تیمی پزیشکی سەرکەوتوو نەبوو لە ڕزگارکردنی گیانی نارنجی، سەرەڕای ئەو هەوڵە پزیشکیانەی کە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە پێش چەند ڕۆژێک درابوون، دواجار له‌ کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەم بەیانییەدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.”

عەمید جەواد نارنجی، بە یەکێک لە کەسایەتییە سەربازییە دیارەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دادەنرێت و خاوەنی مێژووێکی دوور و درێژە لە سەرکردایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە چوارچێوەی یەکەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی ورمێ و ناوچە سنوورییەکانی نزیک لە کوردستانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

بەغدا.. دەیان ملیۆن دینار لە دەرمانخانەیەک دەدزرێت

سەڵاح