zagros news agency

هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لەو دووشەقامەی هەولێر قەدەغە کرا

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری هەولێری کردەوە و رایگەیاند، هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری خێرا قەدەغەیە.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە لە ڕابردوو دا ماتۆڕ سوار و پاسکیل سوارانمان لەم ڕێنماییە ئاگادار کردبوویەوە، بەڵام ماوەیەکە هاتوچۆی ماتۆرسکیل و پاسکیل دووبارە بەرچاو دەکەوێتەوە لەم شەقامانە، بۆیە ڕایدەگەیەنین، هەر ماتۆر سوار و پاسکیل سوارێک لە شەقامەکانی 120 و 150 تری خێرا هاتوچۆ بکات، ماتۆر و پایسکیلەکانیان دەستی بەسەر دادەگێریت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

لە هەولێر کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی ئیتاڵی بەڕێوەچوو

ART

مەسرور بارزانی : سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم، کە پشوویان درێژبووە لەگەڵ ئێمە

یاسین