zagros news agency

جۆنی دێپ لە گوندێکی ئینگلتەرا ژیانێکی نوێ دەستپێدەکات

ئەستێرەی جیهانی، جۆنی دێپ، دوای چەندین ساڵ لە قەیرانی بەردەوام، ژیانی ئارام و دوورەپەرێزی لە گوندێکی ئینگلتەرا هەڵبژاردووە و کۆشکێکی مێژوویی سەدەی نۆزدەهەمی بە کرێ گرتووە.

جۆنی دێپ (62 ساڵ) لە ناوچەی ئیست ساسێکس نیشتەجێ بووە و بەم دواییانە لە کاتی پیاسەکردن لە شارۆچکە بچووکەکەی نزیک ماڵەکەی بینراوە. وا بڕوا دەکرێت دێپ لە رێگەی هاوڕێ کۆچکردووەکەی، جێف بێک، ئاشنای ناوچەکە بووبێت کە لە کاتی کێشە یاساییەکانی لەگەڵ هاوژینە پێشووەکەی، ئەمبەر هێرد، پشتگیریی لێ دەکرد.

کۆشکە نوێیەکەی دێپ 10 ژووری نووستن، باخچە، شانۆی کراوە و سیستەمێکی ئەمنی پێشکەوتووی هەیە. 

لەلایەکی دیکەوە؛ جۆنی دێپ سەرقاڵی کاری دەرهێنانە بۆ فیلمی “Modigliani: Three Days On The Wing Of Madness” کە ئەستێرەی بەناوبانگ ئال پاچینۆ رۆڵی تێدا دەگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێوڕەسمێک بۆ ناساندنی شەش کتێب بەڕێوەچوو

ART

کتێبی “سەختییەکانی منداڵیم” بڵاوکرایەوە

ART

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Tulsa King” بڵاودەکرێتەوە

ART