zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 28ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی تایبەتی بەڕێز مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ ئەو زیارەتکارانە دەکات کە لەڕێی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سەردانی عێراق دەکەن.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی “لیژنەی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان” بەڕێوەچوو.

دڵشاد

وه‌زیری پێشووتری مافی مرۆڤی عێراق: جگه‌ له‌ لێبڕینی مووچه‌، قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر نابێت

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌روو

سەڵاح