بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم دوێنی یەكشەممە بڵاوی كردەوە، بەهۆی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە شوێنی ئێستا لە شەقامی 60 مەتری بۆ باڵەخانەیەکی تر لە شەقامی 100 مەتری، تا ڕێکەوتی 3/8/2025 دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەوستێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەمبارەیەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند “زۆربەی هاووڵاتییان و هەندێک لە پەیجەکانی سۆشیال میدیا بە هەڵە لە بڵاوکراوەکە تێگەیشتوون و وایانزانیوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەوام دەوەستێت”.
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویشی كردەوە “بۆیە ڕایدەگەیەنین کە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەردەوام و ئاسایی دەبێت”.
جەختیشی كردەوە كە “ڕاگرتنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتوچۆی هەرێم هیچ پەیوەندی بە هاتوچۆی هەولێرەوە نییە، بەپێچەوانەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەوام ڕانەگیراوە و مامەڵەی هاووڵاتییان وەک پێشتر ڕایی دەکرێت”.

