zagros news agency

نیکۆلاس کەیج بە دەرکەوتنێکی نوێ سەرنجی هەوادارانی ڕادەکێشێت

نیکۆلاس کەیج، ئەکتەری سینەمایی و پاڵەوانی “Ghost Rider”، لە تەمەنی 62 ساڵیدا بە ڕووخسار و ستایلێکی تەواو جیاوازەوە بەشداری لە رێوڕەسمی پێشوازی و کردنەوەی مۆزەخانەی لوکاس بۆ هونەری سەردیی لە شاری لۆس ئەنجلۆس کرد.

کەیج لەگەڵ ڕیکۆ شیباتای هاوسەری دەرکەوت، بە شێوەیەک ڕووخسار و دەرکەوتنی پێشووی گۆڕابوو کە ڕاهاتبووین بە قژی ڕەش و رووخساری تاشراوەوە بیبینین.

کەیج بە ڕیشێکی چڕ و قژێکی ڕەساسی دەرکەوت و سەرنجی میدیاکان و هەوادارانی بەلای خۆیدا راکێشا.

هاوسەرەکەی کە 31 ساڵ لە خۆی بچووکترە، بە جلی تەواو سپییەوە دەرکەوت. ئەم دەرکەوتنەی کەیج دوای ئەوە هات کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا چاڵێکی زۆر گەورە لە حەوشەی ڤێلاکەیان لە مالوبوو دروستبوو.

پۆلیس باری نائاسایی ڕاگەیاند چونکە چاڵەکە ببووە هۆی ڕووخانی بەشێک لە ڕێگای ئۆتۆمبێلەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە

یاسین

ڕێبوار مصطفی بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی سلێمانی به‌دوای به‌دیل ده‌گه‌رێت ئه‌ویش پارتییه‌

سەڵاح

ئەمشەو ڕیال مەدرید بەرامبەر برێست یاری هەیە و دەبێت براوە بێت

یاسین