zagros news agency

خامنەیی: دۆسیەی ئەتۆمی بیانووی ڕۆژئاوایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێشەممە گوتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمیان کردووەتە “بیانوو” بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران.
ئەم گوتانە ڕۆژێک دوای ئەوە دێن، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردەوە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ڕووبەڕووی وەڵامێکی توندی ئەمریکا دەبێتەوە.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ چلەی کوژراوانی شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، وتارێکی کورتی پێشکەش کرد. ئەمە سێیەم جارە ناوبراو دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە بۆنەیەکی گشتیدا دەردەکەوێت.
خامنەیی لەم گوتارەیدا گوتی: “ئەوەی ئەوان (ڕۆژئاوا) وەک ئەتۆمی، پیتاندن و مافی مرۆڤ باسی دەکەن، بیانووە و هۆکاری سەرەکیی ناڕەحەتی و دژایەتیی ئەوان، هاتنەمەیدانی گوتاری نوێ و تواناکانی کۆماری ئیسلامییە لە بوارە جۆراوجۆرە زانستی، مرۆیی، تەکنیکی و ئایینییەکاندا.”
عەلی خامنەیی بەڵێنیی دا کۆماری ئیسلامی “لە ڕێگەی بەهێزکردنی ئایین و پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی زانستە جۆراوجۆرەکانیدا هەنگاوی گەورە” دەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا مەرجی هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران ئاشکرا دەکات

jangawar

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی کۆمەڵێک خێزانی کەرکووک کرد

سەڵاح

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش كرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد

سەڵاح