zagros news agency

بارسێلۆنا ڕاگەیاندراوێکی فەرمی سەبارەت بە تیر شتێگن بڵاو کردەوە

 

یانەی بارسێلۆنا لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی بۆ مارک ئەندرێی تیر شتێگن ڕاگەیاند و گۆڵپارێزەکە بە نزیکەی 4 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت بەهۆی ئەو نەشتەرگەریەی،کە بۆ پشتی کراوە.

 

پێشتر شتێگن دووچاری هەمان پێکان بوویەوە و نەشتەرگەریەکی کرد و هەر ئەوەش هۆکارێک بوو گۆڵپارێزەکە پێگەی سەرەکی بوونی لە بلوگرانا بکەوێتە مەترسیەوە و ئەم نەشتەرگەریەش دوای ئەو هەموو ئاژاوە ئەنجامدرا لە نێوان بارسێلۆنا و شتێگن.

 

بارسا دوای هێنانی خوان گارسیا لەم هاوینە و نوێکردنەوە بۆندی چێزنی بە ڕوونی وتووبیانە شتێگن یانەیەکی نوێ بۆخۆت بدۆزەوە بەڵام گۆڵپارێزەکە ڕەتیکردەوە بارسا جێـبـێـڵـێـت وە ئەم نەشتەرگەریەشی دەبێتە هۆکارێک بۆ زاڵی بارسێلۆنا لە بابەتی ڕۆیشتن و مانەوەی کوڕە ئەڵمانیەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا چاوەڕێی لیڤاندۆڤسکییە

یاسین

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بردیەوە و ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

یاسین

گرێبەستێکی نوێ بۆ مانچستەر یونایتد

یاسین