بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: ٫لەمەودوا لە هەرێمی کوردستان پشکنینەکانی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر دەبێت و ناچێتە بەغدا
ئەمڕۆ ” د. دلۆڤان محمد فاتح جلال” بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند ٫لەمەودوا لە هەرێمی کوردستان پشکنینەکانی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر دەبێت و ناچێتە بەغدا ،
بڕیاردراوە بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی تەندروستی گشتی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر وەکو سەنتەرێکی دڵنیایی دەبێت لە هەولێری پایتەختی
هەرێمی کوردستان ،
ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیەکی تەواوی بە سێکتەری تەندروستی داوە و کوالیتی کنرکردن و پشکنین گەێندراوەتە ئاستی جیهانی جێگای متمانە بۆیە لێژنەی بەغدا دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرو تەواوی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تاقیگەکرد کە بەشێوازێکی سەردەمیانە
بە متمانەوە کارەکانیان ڕایی دەکەن.

