فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کاتی بەڕێوەچوونی تیروپشکی جامی یانەکانی کەنداوی ئاشکرا کرد،کە بڕیار وایە لە ڕێککەوتی 11ی مانگی 8 تیروپشکەکە بەڕێوەبچێت بە شێوەی ئۆنڵاین.
سەبارەت بە کاتی بەڕوەچوونی یاریەکانیش فیدراسیۆنەکە ڕایگەیاند لە ڕێککەوتی 16ی مانگی 8 یاریەکانی دەست پێبکات،کە بەشداری هەشت یانە وەکو نوێنەری وڵاتانی کەنداو بەشداری ئەو جامە دەکەن.
یانەی زاخۆ ئەم وەرزە وەکو نوێنەر بەشداری جامی کەنداو دەکات و ئەم مێرکاتۆیەش تەواو گۆڕانکاری لە تیپەکە دروست کردوە بۆ ڕکابەریەکانی وەرزی داهاتوو
جامی کەنداوی ساڵی ڕابردووش یانەی دهۆک توانی ببێتە پاڵەوان دوای بردنەوەی لە یانەی قادیسیەی کوێتی.
“سەرکار ڕێبوار”

