به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له‌و كه‌مپینه ده‌كات بۆ گوێگرتن له خه‌ڵك رایانگه‌یاندووه و ده‌ڵێت: “حكوومه‌ت به‌رده‌وام بووه له‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵك له‌نه‌بوونی پاره و ئابڵوقه‌ی دارایی كه‌چی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت له پرۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ش تێروانینی به‌رێزیان ده‌رده‌خات له‌خه‌مخۆری و دنیا بینی بۆ ئیداره‌دانی كوردستانێكی به‌هێز و خۆراگر”.
زانا مه‌لا خالید، بۆ زاگرۆس، گوتی: “به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه گیروگرفتانه‌ی دروستكراون بۆ حكوومه‌ت و له‌به‌غداوه بودجه‌مان بڕاوه، به‌ڵام فه‌رمانگه‌كان دانه‌براون له خزمه‌تكردن، به‌تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر ئه‌مه ده‌ست خۆشییه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كه وێرای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی هاتونه‌ته پێش له‌رابردوو و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی بۆ حكوومه‌ت و به‌رێزیان دروستكراون، به‌ڵام دانه‌براون له پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان و به‌شایه‌تی هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامی داوه له‌م قه‌یرانه، ئاسته‌مه به‌هیچ حكوومه‌تێك بكرێت، له‌نه‌بوونی پاره‌ی و ئابڵوقه‌ی دارایی كه‌چی به‌رده‌وام بێت له پرۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ش تێروانینی به‌رێزیان ده‌رده‌خات له‌خه‌مخۆری و دنیا بینی بۆ ئیداره‌دانی كوردستانێكی به‌هێز و خۆراگر”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: وه‌ك لقی دوو و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رگایان كراوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵك و گوێ له داواكاری خه‌ڵك ده‌گرن و به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین، چونكه پارتی حزبی خه‌ڵك و متمانه‌پێكراوی خه‌ڵكی كوردستانه، بێ گومان كاتێك ئه‌وان گیروگرفتیان ده‌بێت رووده‌كه‌نه باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كورستان و ئێمه‌ش له خزمه‌تیان ده‌بین.

