zagros news agency

ڕۆدریگۆ بڕیارێکی نوێ دەدات

ڕۆدریگۆ گۆیس ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەم هاوینە یەکێک بووە لەو ناوانەی،کە زۆرترین کاتەکان لەسەر ڕۆژنامەکان و میدیاکان بینراوە ئەمەش دوای کۆمەڵێک ئەگەر و پێشهات دەربارەی ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید.

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە نوێترین هەواڵیدا دەربارەی ڕۆدریگۆ ئەوەی درکاندوە،کە ڕۆدریگۆ ئێستا دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە و هەر چۆنێک بێت قەناعەت بە چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر بکە دەرفەتی تەواوی پێبدات بۆ جێگیر کردنی لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی و دەوێت ڕێککەوتنێک و بەڵێنێکی باش لەو ڕاهێنەرە وەربگرێت دەربارەی پێگەی یاری کردنی لە ڕیاڵ مەدرید.

 

ڕۆدریگۆ سەرەڕای ئەو هەموو گرینگیەی پێی دەردێت لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپا و سعودیا بەڵام هێشتا دیدەی کەوتۆتە سەر ڕیاڵ مەدرید و حەز بەمانەوەی دەکات لەو یانەیە،ڕیاڵ مەدریدیش دەمێکە ئەوەی بە هەموو ئەو یانانە وتووە نرخی گرێبەست کردن لەگەڵ ڕۆدریگۆ 90 ملیۆن یۆرۆیە،کە ئارسێناڵ زۆرترین هەوڵ دەدات بۆ گواستنەوەی ڕۆدریگۆ.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

یاسین

ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی نووسینی نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا به‌ پاره‌ و فرۆشتنه‌وه‌ی شوققه‌و خانوو پێش وه‌رگرتنی رووندەکاتەوە

سەڵاح