zagros news agency

ئەمەریکا … پردێکی سەرەکی داڕما چه‌ند كه‌سێك بێسه‌روشوێن بوون

 

ئه‌مڕۆ بارهه‌ڵگرێك خۆی له‌ ستونی پردێکی گەورە لە شاری باڵتیمۆری ستانی مەریلاند دا و به‌هۆیه‌وه‌ پرده‌كه‌ داڕما، چه‌ندین كه‌س بێسەروشوێن بوون، تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە گەڕان بە دوایان بەردەوامن.

گرتە ڤیدیۆکانی کە بە موبایل گیراوە چەند بەشێکی پردی فرانسیس سکۆت کی دەریخستووە کە دەکەوێتە ناو ئاوی ڕووباری پاتاپسکۆ، دوای ئەوەی کەشتییەکی بارهەڵگری سینگاپوری بە ناوی داڵی لە نزیکەی کاتژمێر 5:30ی سەرلەبەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمەریکا، لە ستوونێکی پردەکەی داوە.

دەسەڵاتداران دەڵێن لە کاتی پێکدادانەکەدا چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردەکە بوون.

بەرپرسانی فریاکەوتنی باڵتیمۆر دەڵێن تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەدوای لانیکەم 20 کەسدا دەگەڕێن کە پێدەچێت لەناو ئاوەکەدا بن.

کۆمپانیای سینەرجی مارین کۆرپ، بەڕێوەبەرانی کەشتیی دالی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، کەشتییەکە لە ڕووداوەکەدا خۆی کێشاوە بە یەکێک لە ستوونەکانی پردەکە و سەرجەم تیمەکانی کەشتییەکە، لەنێویاندا دوو کەشتیوانەکەش سەلامەتن هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوونی هیچ کەسێکەوە نەبووە .

پردەکەی کە 47 ساڵ لەمەوبەر دروست کراوە، درێژییەکەی 2.5 کیلۆمەترە، پردێکی سەرەکی ئەو شاڕێیەیە کە بە دەوری شاری باڵتیمۆردا دەسوڕێتەوە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

ناسنامەی ئەو شەش سەربازە ئەمریکییە ئاشکرا کرا کە لە عێراق گیانیان لەدەست دا

سەڵاح

‎وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پرسی گەرووی هۆرمز ‎تاووتوێ دەکەن

گوران

‎پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

گوران