zagros news agency

بەهۆی هەڵخەلەتاندنی هاولاتیان تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، کە لە پەیجێکی تۆری کۆمەلایەتی بەهۆیەوە هاولاتیان هەڵدەخەلەتێنێت بەناوی دۆلاری لیبی بلۆک کراو، توانرا تۆمەتبارێک دەست نیشان بکەن و دەستگیر بکەن.

شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای بەدواداچوونەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە پەیجێکی تۆری کۆمەلایەتی ( تیک تۆک ) بەهۆیەوە هاولاتیان هەڵدەخەلەتێنێت بەناوی دۆلاری لیبی بلۆک کراو بۆ ئەم مەبەستە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە ڕەزامەندی دادوەری لێکۆلینەوە پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ ئەم بابەتە کردەوە توانرا تۆمەتبارێک دەست نیشان بکەن بەناوی ( آ . آ . ص ) کەخەڵکی دەرەوەی شاری سۆران بوو دەستگیر بکەن.

هەروەه شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای لێکۆلینەوە کردن لەگەڵی دانی بەتاوانەکە نا کەچەندین خەلکی هەلخەلەتاندووە پارەی لێ وەرگرتوون بۆیە بەبریاری دادوەر راگیرا بەپێی ماددە ( ٤٥٦ / ی . س).

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART