zagros news agency

وەزیری نەوتی عێراق: 90%ـی پاڵپشتی بۆ بەنزینی هاورده کەم دەکرێتەوه

 

دوای کردنەوەی یەکەیەکی هایدرۆجینکردن و بەنزینی پاڵاوتە لە پارێزگای کەرکووک، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت رایگەیاند، پاڵپشتیی ساڵانەی بەنزینی پاڵاوتە هاوردەکراو لە پێنج ملیار دۆلارەوە بۆ 500 ملیۆن دۆلار کەم دەکرێتەوە.

عەبدولغەنی رایگەیاند، “کردنەوەی پرۆژەی یەکەی هایدرۆجینکردن لە کەرکووک بەشدارییەکی بەرچاوی دەبێت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەنزینی کوالیتی بەرز بەبڕی 10 بۆ 12 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش بەسە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی پارێزگاکه بۆ بەنزینی پاڵاوتە و تەنانەت دابینکردنی بڕی زیادە بۆ پارێزگاکانی دەوروبەر.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم پڕۆژەیه کە هیچ پارەیەکی له دەوڵەت بۆی تەرخان نەکراوه، راستەوخۆ بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی هاوردەکراو و دوای ٢٠ ساڵ لە کارکردن رادەستی کۆمپانیای پاڵاوتنی گشتی دەکرێت”.

وەزیری نەوت گوتی، “وەزارەتی نەوت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای کەرکووک، لەوانەش کردنەوەی کارگەیەکی نەوتی روتەب  لە کێڵگەی جەمبور لە باکوور بە توانای بەرهەمهێنانی 90 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی تواناکانی ژێرخانی نەوت و زیادبوونی چانسی گەیشتن بە خۆبژێویی ناوخۆیی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕاگرت

یاسین

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: له‌ هه‌ولێر وەجبەیەکی دیکەی زەوی به‌سه‌ر پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت

سەڵاح