بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر (8:30)خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن.
ئاماژەی بەوەدا، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد.
پۆلیسی هەولێر وتیشی، لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

