zagros news agency

دەرهێنەرێک نهێنیی سەرکەوتنی مایکل جاکسن ئاشکرا دەکات

کێنی ئۆرتێگا، دەرهێنەر و سەماکار کە ماوەیەکی زۆر لە گەشتە هونەرییەکانیدا لەگەڵ مایکل جاکسن کاری کردووە، وانەیەکی بەنرخی لە پاشای پۆپەوە فێربووە و بۆ یەکەمجار بە وردی باسی دەکات. 

ئۆرتێگا لە پۆدکاستێکدا گوتی جاکسن هەمیشە پێی دەگوت: “کێنی، نابێت رێگە بدەین ترس بێتە ژوورەوە، چونکە ترس داهێنان دەمرێنێت و دەبێت لە دەرەوەی ژوورەکە بمێنێتەوە”.

ئۆرتێگا ئاشکرای کرد، جاکسن ئەوەندە بایەخی بەمە دەدا کە ئەگەر لە کاتی پرۆڤەدا بەڕێوەبەری دارایی یان ژمێریاری ببینایە، پرۆڤەکەی رادەگرت”.نەیدەویست گوێی لە قسەی وەک “ناتوانیت ئەمە بکەیت، پارەمان نییە” بێت. دەیویست دۆخەکە تەواو بۆ داهێنان بێت. ئەمە نیشانەی زیرەکی هونەریی مایکل جاکسن بوو کە بەردەوام لایەنی هونەری لەپێش هەموو شتێکی دیکەوە دادەنا و بووە هۆی دروستکردنی کاری ئەفسانەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوژینی پێشووی جێنیڤەر لۆپێز دەڵێت خیانەتی لێکردووە

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART