zagros news agency

بڕیاری کۆتایی بارسێلۆنا لەسەر کاپتنی تیپەکان

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنە بڕیاریداوە پرسی هەڵبژاردنی کاپتنی تیپەکان بۆ ئەم وەرزە دابخات، دوای چارەسەرکردنی کێشەی تێر شتێگن کاپتن و گەڕاندنەوەی بۆ کاپتنی بەم بڕیارە کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە وەک خۆی ماوەتەوە بەبێ دەنگدانی نوێ.

تێر ستیگن وەک کاپتنی یەکەمی تیپەکە دەمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەکی نادیار بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتەوە و هەفتەی ڕابردوو لە بۆردۆ نەشتەرگەری بۆ کرا.

ڕۆناڵد ئاراوخۆ تا ئێستاش جێگری کاپتنی تیپەکە ماوە، ڕۆڵەکەی لە دوای ڕۆیشتنی ئینیگۆ مارتینێز زیاتر بووە لە هێڵی بەرگری هەرچەندە بەشداریکردنی وەک یاریزانێکی سەرەکی تا ئێستا ڕوون نییە.

ڕافینا لە کاتی یارییەکاندا بەردەوامە لە بەستنی شارەی کاپتنی و ڕەنگە وەرزی داهاتوو لە زۆربەی کاتەکاندا ئەو ئەستێرەیە وەکو کاپتنی یانە کەتەلۆنیەکە ببینیدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مێسی ستایشی یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی دەکات و دەڵێت داهاتوویێکی سەرسوڕهێنەری هەیە

یاسین

ئینریکی : دێمبێلی  شایەنی باڵۆندۆرە

یاسین

یانەیەکی دیکەی پریمەرلیگ دەچێتە ڕکابەری گرێبەستی چابی سیمۆنز

یاسین