zagros news agency

ئەندامە نوێیەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا دیاریکران

 

پارتەکانی ئاک پارتی، جەهەپە و دەم پارتی ئەو نوێنەرانەیان دیاری کرد کە شوێنی سێ نوێنەرەکەی “ئیی پارتی” لە کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتیدا دەگرنەوە.
بە بڕیاری نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کۆمیسیۆنەکە لە ٥١ ئەندام پێکهێنرا، بەڵام “ئیی پارتی” دژایەتیی پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکەی کرد و نوێنەرانی خۆی دیاری نەکرد. بە بڕیاری کۆمیسیۆنەکە، سێ ئەندامە نوێیەکە لە ئاک پارتی، جەهەپە و دەم پارتی هەڵبژێردران.
دەم پارتی، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ “جەلال فرات”ـی دیاری کرد، جەهەپە پەرلەمانتاری ئەنقەرە “ئومود ئاکدۆغان” و ئاک پارتیش پەرلەمانتاری دەنیزلی “جاهیت ئۆزکان”ـی دەستنیشان کرد. بەم شێوەیە “کۆمیسیۆنی یەکگرتوویی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی” ڕۆژی سێشەممە بە ٥١ ئەندامەوە کۆدەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ل دهۆکێ؛ ب هەلکەفتا سالرۆژا دامەزراندنا پارتی کۆنسێرتەکا مەزنا هونەری هاتە سازکرن

سەڵاح

سێ پارێزگای عێراق بەهۆی هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران مەترسیان لەسەرە

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا: هێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

سەڵاح